ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تادێت دۆخی سیاسیو ئابووری و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە هەموو رووێكەوە رووەو شپرزەیی و ئاڵۆزی دەڕوات، لە سایەی ئەو دۆخە ناهەموارەش ژیانو گوزەرانی گەلی كوردستان تا دێت سەختتر دەبێت، بۆ تاووتوێكردنی ئەم واقیعەو فۆرمۆڵەكردنی زیاتری گوتاری سیاسی دژ بە گەندەڵیو نادادی، ماڵپەڕی رێگای كوردستان بەپێویستی زانی ئەم تەوەرە بكاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پرسیارەكانی ئاراستەی هاوڕێ (شێخ سدیق) ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای كەركوكی حزبی شیوعی كوردستان كرد.

سازدانی: ماڵپەڕی رێگای كوردستان

*خەریكە شاڕەگی ئابووری هەرێم لەنێو گەندەڵیدا بەیاسایی دەكرێت، چی بكرێت بۆ رزگار كردنی؟

+دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لەبەرئەوەی ئەزمووونی دەسەڵاتداریان لەڕابردوودا نەبووە، واتە ئەرشیفی ئەزموون لەدەوڵەتداریدا زۆرگرنگە، تۆ تەماشای عەرەب و فارس وتورك بكە لەبەر ئەوەی خاوەنی كیانو ئەزموونی خۆیانن، داموو دەزگای دەوڵەتیان كردووە بە موئەسەسات، دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئابووری خۆیاندا بكەن، ئەگەر چی سیاسەتی ئابووری عێراق لەسەر ئابووری رەیعیەیە وەكو كوردستان ئەمە لەڕابردووی دەسەڵاتی عێراقدا وانەبوو، ئێستا بەرهەمی ململانێیە مەزهەبییەكان خوڵقاندوویەتی، ئەوان دەتوانن ڕاستی بكەنەوە چونكە دەوڵەتن، بەڵام كوردستان لە سەردەمی بەرەی كوردستانی یەكەم ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی حزبەكان دابەش بوون بەسەر سنوری جوگرافی ناوچەیدا گومرك و داهاتەكان دەچوونە گیرفانی حزبیەكان و بەرپرسە حزبیەكانەوە . وەكو گوتم لەبەر ئەوەی پیشتر كورد دامودەزگای نەبووە هەموو ئەركەكان درانە دەست حزبەكان، بانكەكان جیگەی بڕوانەبوون حكومەت نەبوو، واتە ناوەندی دەسەڵات بوونی نەبوو، داهاتی كوردستان بەرێژە لەنێوان حزبەكاندا دابەش دەكراو حزبە گەورەكان حسەی شێریان بەردەكەوت .

دوای یەكەمین ئەزموونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كورسییەكان دابەشكران بەسەر یەكێتیو پارتیدا ئابووریش دابەش بوو ناڕێكیەكیش دابەش بوو تائێستا نەیانتوانی ڕاستی كەنەوە .

دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بارودوخێكی نوێی ئابووری هاتە مەیدان پارەی نەوت لەبەغدا بەشێوەك داباریە سەر كوردستان نە خەڵك نەحكومەت تەسەوریان ناكرد ئەوباردوخە سەختە بەرۆكمان دەگرێت تاكی كوردی یارییان بەپارە دەكرد چەپڵەیان بۆحكومەت دەكوتا لە هەڵبژاردنەكاندا هەموو چوارساڵیك خەڵكە ناڕازیەكەی ئێستا دەنگیان پێدەدان و دەیان بردنەوە دەسەڵات .

 فرۆشتنی نەوت بۆ كوردستان زۆرگرنگ بوو بۆ ئەئەزموونەكەمان بە ڵام بەهەمان ئەزموونی قۆناغی بەرەی كوردستانی مامەڵەی لەگەڵدا كراو گرێبەستە نەوتییەكان دەوڵەت نەیكردووە سەركردە سیاسییەكان كردویانە ئەویش دابەش بووە.

داهاتی كوردستان بەرهەمی نەوتو غازو داهاتی ناوخۆ، ناگەڕێنەوە بۆ دەوڵەت و دەچنە خەزێنەی دوو حزب لەناو ئەو دوو حزبەدا بەدیاری كراوی بۆگیرفانی هەندێك لەسەركردەكانیان، تا كو ئێستا ئەزموونی ساڵی 1991 تێنەپەڕیوە جگە لەوەی هەرێمی كوردستان سیاسەتی ئابووریەكی رەیعی هەیەو لە هەرئەزمەیەكی بازاڕی نەوت ئەو دۆخەی ئێستا ڕووبەڕوومان دەبێتەوەو خەلًكیش ملكەچی دۆخەكە دەبن.

*تەمەنی حكومەتی هەرێم بۆ سی ساڵ دەڕوا هێشتا بەدەست دوو پارتەوەیەو ئەوانیش خستوویانەتە بەرژەوەندی خۆیان، كاتی گۆڕانكاری نەهاتووە؟

+گۆڕینی یەكێتیو پارتی ئاسان نییە چونكە هێزی سەربازی و پارەو ڕاگەیاندنی سەربەخۆیان هەیە، بە دڵنیاییەوە گۆڕین لەڕێگەی هەڵبژاردن و سندوقەكانی دەنگدانەوە باشترین بژاردەی دیموكراتییە پەناربردن بۆچەك پەلاماردان بۆ رووخان و لەناوبردن پڕۆسەی دیموكراسی پاشەكشە پێ دەكات، ئەزموونەكەمان قەوارەكەمان دەخاتە بەردەم مەترسییەوە .ئەوە هۆشیاری كۆمەڵایەتییە دەبێت لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بەو دوو حزبە نەدەن ئەمە شێوازی دیموكراتی ململانێی سیاسییە، خەڵك ئێستا ناڕازیە من بڕوام وایە لە هەڵبژاردندا هەر ئەوانە دەچنەوە دەنگیان پێدەدەن دەیان بەنەوە بۆ دەسەڵات.

*دەست و ئەجندای وڵاتە هەرێمایەتییەكان تا دێ درێژتر دەبێت و كاریگەری نەرێنی درووستكردووە، پێتوانییە بەبەردەوام بوونی ئەزموونەكەمان بەرەو لەناوچوون دەبا؟

+لەراستی بە درێژایی شۆڕشی كوردستان لە باشووری كوردستان وڵاتانی هەرێمایەتی هەریەكە بە جۆیك دەستی وەرداوەتە ناو شۆڕش و ئەزموونەكەی ئێستاشمان هەرسەرنەكەوتن و داڕوخانی رابردوشمان ئەوان دەستیان تێدا هەبووە، ئێستا دەستێوەردان بۆ حكومەتی هەرێم فروانتر بووە تەنانەت رای ولاتانی زلهێزیشی لەسەر بینا دەكرێت تێڕوانیەنەكان دەگۆڕێن توركیا سوریا ئێران كۆكن لەسەر نەمانی ئەم ئەزموونە ئەگەر كورد عەقلأ مەندنەبێت بەدڵنیایەوە ئەزموونەكە لەناودەچێت .

باسەیری ئەم ئەزموزنە بكەین لەم ناوەندە بچووكەدا،دوژمنەكانی زۆرترن لەدۆستەكانی، تەنانەت دەسەڵات خۆیان دژی ئەزموونەكەن چونكە دۆخێكیان دروستكردووە كە خەڵك دژی تەنها دەسەڵات نەبێت بەڵكو ئەزموونەكەشی .

هەندێك بەرهەڵستكار پەیدابوونە نەك تەنها دژی دەسەڵاتەكەن بەڵكو دژی ئەزموونەكەشن، لەناو خەڵكدا بەرواردی بەعس بەئێستای حزبەكان دەكرێت بۆیە دۆخێك دروستكراوە تەنها دەسەڵات خوڵقاندویەتی پێویستە ئەزموونەكەمان بپارێزین. چونكە ریفراندۆممان لەبیرە، ئێران و توركیاو سوریاو عێراق پەلاماریان داینو ویستیان هەموو كوردستان داگیربكەنەوە، دەسەڵاتی هەرێم بەرپرسە لەم دۆخە نەخوازراوە.

*بۆچونێك هەیە هەموو ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناساند بە ئیسلامی و عیلمانیەوە بەرژەوەندیەكان كپی كردنەوە، ئاخر ئەوەی ئەمڕۆش خەریكی جوڵاندنی شەقامە هەروایە، چۆن ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست دروست دەبێ؟

+لەدایكبوونی ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان ئەزموونێكی نوێیە تاكو ئێستا خەڵك لەئۆپۆزسیۆن واتێگەشتوون دەبێت بەچەك ڕووبەڕووی دەسەڵات ببێتەوە ئەمە ئۆپۆزسیۆنیش بە هەڵە لە خۆیان تێگەشتوون، لەراستدا ئۆپۆزسیۆن دەبێت واقیعبینانە مامەڵە بكات.

ئۆپۆزسیۆن دەبێت ڕەخنەگربێت بە باش بڵێ باش بەخراپ بڵێت خراپ، ئەمە وانییە لەلای ئۆپۆزسیۆنی كوردی هەموو تابلۆكە بەرەش دەبینێت .

حزب دەوڵەت تێكەڵكراوە ئۆپۆزسیۆن دەبێت دژی كارە خراپەكانی حكومەت بێت، لێرە خەڵك پەلاماری بارەگای حزبەكان دەدەنو دەسوتێنن ئەمە ناتەندروستە بۆیە بەرهەڵستكارێكی واقیعبینانەمان دەوێت ئەمە كۆمەڵگا بەرەو فەوزەویت دەبات.

*ئێستا شەقام توڕەیەو بەڵام كەس نییە پێشڕەویان بكات، حزبی شیوعی پێشتر ئەزموونی هەبوەو بەڕای بەڕێزتان كاتی گرتنە دەستی شەقام نەهاتووە؟

+تۆ سەیركە بارودۆخیكی خراپیان خوڵقاندووە ئۆپۆزسیۆنی رابردوو دەسەڵات لێی بەرپرسن هەموو خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەك نابێتە بەرهەمهێنانێكی باشی كۆمەڵایەتیو یا گۆڕانێكی سیاسی هەندێك جار خەڵك یان ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت خۆپشاندانەكە بكەنە ئامرازی روخاندنی دەسەڵاتی سیاسی بەڵام ڕەنگە ئەو گۆڕانكارییە بەخراپ بكەوێتەوە، حزبی شیوعی بەرهەڵستكاریكی واقیعبینانەیەو مامەڵە لەگەلأ دۆخەكەدا دەكەن، وەكو ئەوەی هەیە، بەڵام خەڵك ئەم جۆرە سیاسەتەیان پێ قبول نییە ئێمەش ڕاستگۆیانە لەدۆخەكەدا مامەڵەدەكەین.

 

 

دیدارو چاوپێكەوتنەكان