ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەردەمانێك نەهرۆ عاڵڵایی قەڵەمێكی جوانی ناو ئەدەب‌و رۆشنبیری گشتی بوو، هەست دەكەین سیاسەت قەڵەمە ئەدەبییەكەی سڕكردووە، لە گۆشەی یەك پرسیار لە عاڵلاییمان پرسی: بۆچی سیاسەت ئەدەبی لێستاندیەوە،یاخود لەنێو خۆتدا خەریكی موتاڵای؟

 

رەهەندێكی فرەلایەنی هەیە و رەنگە ئەو پرسیارە بۆ رێژەی هەرە زۆری سیاسییەكان یان ئەوەی لەبواری سیاسیەت ئیش دەكا ،ئازارێكی رۆحی لەگەڵی بژیت ،بەوەی شمشێری كارە سیاسییەكەی بێ بەزەییانە بەربووەتە جەستە راستەقینەكەی دیكەی خۆی كە (رۆحە)ئەدەبییەكەیەتی، ئەدەب هەناسە قوڵەكەی ژیانە و دەكرێ تاكۆتایی تەمەن لەگەڵتبێ ،بەومانایەی پیشە نییە بیكەیت و تەواو ،بەڵام سیاسەت چركە و خولەك و كاتژمێر و رۆژ و شەوت لێ دەستێنێ،ئەدەب ئۆغژەنی ژیان و حەسانەوەیە ،پێچەوانەی سیاسەت ،هیلاكەت و دووركەوتنەوە لە ئارامی،سیاسەت تەنها ئەدەبی وەر نەگرتووە ،بگرە تەواوی ژیانی داگیر كردووە،ئەگەر پێناسی دیوی ناوەوەی ئەدەب بكەین بەپێوەری ژیانی ئەدیب ئەدەبەكەیەتی،من هەرگیز دانەبڕاوم لەئەدەب ،بەڵام هەست دەكەم ئەدەب لەمن عێجزە،ئێستاش هەموو شەوێك ناڵەی جودایی هێمن ،هێمنم دەكاتەوە ،لەگوتارەكان و نووسینە سیاسییەكانیشم ئەدەب،باڵەفراوەنەكەی كێشاوەتە سەری،تەنانەت ئەو نووسینانەی بەمن دەسپێردرێ ،بەدەرنییە لە گیانە زیندووە ئەدەبەكەی ناوەوەم،موتاڵا دەكەم و ئاودێری درەختی رۆحم دەكەم..

دیدارو چاوپێكەوتنەكان