ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تایبەتمەندی رۆشنبیری و هزری ناوەندی بە ئامادەبوونی كادیرانی هەردوو كۆمیتەی پارێزگای هەولێر و كەركوكی حزبی شیوعی كوردستان زنجیرە كۆڕێك رێكدەخات.

كۆڕەكان لەژێر دروشمی لەپێناو ئامانجەكانی حزب و رێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی هاوڕێ عەزیز محەمەد پەرە بە ئاستی رۆشنبیر ی و فیكریمان دەدەین بەڕێوە دەچێت.

ئەو زنجیرە كۆڕە لە رۆژی پێنجشەممە، هەشتی شەشی دووهەزار و حەڤدە دەستی پێكردووە و بڕیارە چەند بابەتێكی گرنگی تێدا پێشكەش بكرێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێكیش بەردەوام بێت.

پرەنسیپەكانی ژیانی ناوخۆی حزب، هەڵبژاردن، سیاسەتی بانكی نێودەوڵەتی و بەتایبەتیكردنی كەرتی گشتی، بۆچوونی نیشتیمانی و چینایەتی لە روانگەی ماركسییەتەوە، چەپ چییە و هەڵوێسمان لە ئاین، ئەو تەوەرانەن كە لە رۆژانی داهاتوودا تاوتوێ دەكرێن.