ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمیتەی ڕێكخستنی قەزای قەرەداغی حزبی شیوعی كوردستان كۆرێك بۆ ژمارەیەك لە ئەندامەكانی ڕێكخست رێكدەخات و تێیدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم و پرۆسەی ریفرادۆم تاوتوێ كرا.

هەریەك لە بابا عەلی جەباری جێگری كۆمیتەی ناوەندنی حزبی شیوعی كوردستان و لوقمان زیندانی نوسەر ڕۆژنامەنوس كۆڕەكەی رۆژی یەكشەممەیان بەرێوەبرد.

لە كۆڕەكەدا گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و دواگۆڕنكاریەكانی كوردستان و ناوچەكە بە تایبەت پرۆسەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم كرا و لەو بارەیەوە تێڕوانین و بۆچونەكانی حزبی شیوعی بۆ بەشداربوان ڕوون كرایەوە.