ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند: ئێمە لە ساڵی 1935 لە رۆژنامەی (كفاح الشعب) باسی سەربەخۆی كوردستانمان كردووە و بۆیە هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت پێمانی بفرۆشێت،

دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 16ی ئەیلولی 2017، لە قەزای بنەسڵاوە سەر بەشاری هەولێر كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەری هەولێری حزبی شیوعی كوردستان، كۆرێكی فراوانی لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ریفراندۆم و ناوچەكە بۆ بەرێز هاوڕێ ئەبو تارا ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كورستان رێكخست.

هاوڕێ ئەبو تارا لەسەرتای كۆڕەكەدا، پاڵپشتی حزبی شیوعی كوردستانی بۆ ریفراندۆم بۆ ئامادەبوان باسكرد و ووتی، جگە لە خەڵكی هەرێمی كوردستان هیچ وڵاتێك پاڵپشتیمان ناكات بۆ ریفراندۆم، بۆیە دەبێت بۆ خۆمان هەوڵی بۆبدەین، بەڵام بەداخەوە ئیش و كارەكانی بەخاوی بەرێوەدەچێت، دەبوو زوتر ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرایە، بەڵام بەرژەوەندی تایبەتی گەیاندییە ئەو رۆژه، ئێستاش وڵاتان بەهیچ شێوەك پاڵپشتی مافی چارەی خۆنوسینی گەلەكەمان ناكەن، ریفراندۆمیش پەیوەندی بەهیچ لایەنك و حزبێك نییە، ئەوە مافی میللەتەكەمان.

لەبەشێكی تری قسەكانی هاوڕێ ئەبو تارا رایگەیاند: ئێمە لە ساڵی 1935 لە رۆژنامەی (كفاح الشعب) باسی سەربەخۆی كوردستانمان كردووە و بۆیە هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت پێمانی بفرۆشێت، بۆیە ئێمە لەبەر خاتری كەس پشگیری ریفراندۆم ناكەین و بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین.

سەبارەت بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان ئەبوتارا رایگەیاند: حزبی شیوعی كوردستان هەمیشە دەنگ و ئازارەكانی خەڵكی بەشخوراوی گەلەكەمانی بە گوێچكەی دەسەڵات گەیاندوە، بەڵام حكومەت هیچ كات گوێ بەداواكاری خەڵكی هەژاران نادات، هەربۆیە رۆژ بەرۆژ رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان لە بەرزبونەوەدايه، ئەوەش دەلالەت لە بێ پلانی حكومەت هەرێمی كوردستان دەكات. كە نەیتوانیوە سەرەتایترین ماف هاوڵاتیان چارەسەری بكات، هەروەها ناكرێت باج لەسەر خەڵك زیاد بكرێت و مافیشى پێ نەدرێت ئەوە لە هیچ شوێنێك نابێت.

لە كۆتایدا هاوڕێ ئەبوتارا داوای لە هەموو هاورێیان كرد، دەنگی خۆیان بە بەڵێ بدەن و لە چالاكی حزبیش بەردەوام بن.