ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلولی 2017، ، كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەری هەولێری حزبی شیوعی كوردستان لە قەزای خەبات، كۆرێكی فراوانی لەسەر بارودۆخی كوردستان و ریفراندۆم و بۆ بەرێز هاوڕێ زیرەك كەمال ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی حزبی شیوعی كورستان رێكخست.

هاوڕێ‌ زیرەك كەمال لەسەرەتای كۆڕەكەدا، هەڵوێستی حزبی شیوعی كوردستانی بەرامبەر بە ریفراندۆم و كێشەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبوان باسكرد.

لەبەشێكی تری قسەكانی هاوڕێ زیرەك كەمال رایگەیاند: ئێمە هەر لە زووە باسی سەربەخۆی كوردستان مانكردووە، لەبەر خاتری كەسیش پشگیری ریفراندۆم ناكەین و بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین، چونكە خوێنمان لە پێناوی داوە، داواشی لەهەموو هاوڕێیانكرد لە رۆژی دەنگداندا، بەرەو سندوقەكان بچین و خوێنی شەهیدەكان لەبیرنەكەن دەنگی خۆمان بە بەڵێ بدەین.

هەر سەبارەت بە كێشە ناوخۆیەكانی هەرێم، هاوڕێ زیرەك كەمال رایگەیاند: حزبی شیوعی كوردستان هەمیشە پاڵپشتی خەڵكی بەشخوراوی گەلەكەمانی بووە، بۆیە دەبێت حكومەت ئاوڕ لەو خەڵكە بداتانەوە و كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربكات، چونكە توانای بەردەوامبوونیان ئەستەمە و ژیانیان لە بارودۆخێكی خراپدا دەگوزەرێنن.

لە كۆتایی كۆڕەكەدا، ئەو بەرپرسەی حزبی شیوعی كوردستان داوای لە هاوڕێیان كرد، رێكخستنەكانی حزب بەهێزبكەن و لە خەباتكردن بەردەوامبن.