ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2018 ، مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم گەلی كوردستان و گەلانی جیهان دەكات. سڵاوی رێز‌و سەربەرزی بۆ هەموو تێكۆشەرانی جیهان لەپێناو هێنانەدی یەكسانی‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتی‌و ئازادی دەنێرێت.

ساڵی 2017 بۆ گەلی كوردستان ساڵێكی پڕ لەسەركەوتن‌و پڕ لەكێشەو گرفت بووە، لەهەمانكاتیشدا ، دووچاری تەنگژەیەكی ئابوری گەورە بۆتەوە، پێویستە حكومەت ژیانوگوزەرانی هاوڵاتیان لەو رەوشە خراپە رزگار بكات‌و بەئەركی خۆی هەڵبستێت، كەسادەترینی مافەكان بریتییە لەدابینكردنی ژیانێكی شەرفەمەندانە بۆ هەمووان.

هەروەها مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان داوای یەكڕیزی نیشتمانی لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی‌و چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان بەرێگای ئاشتی و دیموكراسی دەكات. 

ساڵی نوێ لەهەموو لایەك پیرۆزبێت.

مەكتەبی سیاسی 

حزبی شیوعی كوردستان

31/12/2017