ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2018 له‌شاری ستۆكهۆڵم به‌ ئاماده‌بوونی كوردستانیانی دانیشتووی سوید و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پرسه‌ی كۆچكردوو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی به‌ڕێوه‌چوو.

شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان رێكخراوی سوید به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردو سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی كۆمیته‌ی سویدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و دۆستان و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد، شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ هاوڕێیان ئاسۆ عارف و ئاسۆ ده‌وڵه‌ت.

عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ڕۆژی 13 ی حوزه‌یران 2018 له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له شاری پزیشكی فاروق له‌ سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشی یه‌وه‌ كۆچی دواییكرد.

  • 1