ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆشش بەکر

ئێوارەی پێنجشەممە ۲٨ی حوزەیرانی ۲۰۱٨،لە هۆڵی ئازادی لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی خانەوادەکەیی و بەرپرسانی حزبی شیوعی و جەماوەرێکی بەرفراوان، ،کۆڕی ماتەمینی عەبدوڵا محەمەد مەحمود ناسراو بە هاوڕێ عەبدوڵا بانەیی سیمبولی خەباتی کرێکاری بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی هاوڕێ عەبدوڵا بانەیی دەستی پێکرد.

دواتر وتاری کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان لە لایەن هاوڕێ عەباس سەعید ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنەوە پێشکەشکرا،ناوبراو لە وتارەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد،هاوڕێ عەبدوڵا ئەندامێکی دڵسۆزی حزبی شیوعی و ڕێبوارێکی چاونەترسی کاروانەکەی بوو.، بەشی زۆری ژیانی بۆ داکۆکیکردن لە خەباتی کرێکاران تەرخانکردبوو.

پاشان لەڕێگەی سینەماڤیژنەوە، ژیانی هاوڕێ عەبدوڵا نمایشکرا .

دواتر هاوڕێ عوسمان زیندانی وتاری سەندیکای کرێکارانی بیناسازی پێشکەشکرد،ناوبراو لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، کاکە عەبە یەکێک بوو لەو کەسانەی لە ساڵانی پەنجاکاندا لە پارێزگای سلێمانی کاری بێوچانی کرد بۆ دامەزراندنی سەندیکای کرێکارانی بینسازی و دواتریش بۆ دامەزراندنی سەندیکا کرێکارییەکان.

لە کۆتایشدا هونەرمەند حەمید بانەیی کوڕی کۆچکردوو،چەند بیرەوەرییەکی خۆیی و باوکی گێڕایەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەدا، باوکی هەمیشە وەک هاوڕێ بووە لەگەڵ منداڵەکانیدا.

لەکۆتایشدا د.ئارام کوری کۆچکردو بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە وتاری بنەماڵەی پێشکەشکرد.

 

  • 1