ئاسۆ ده‌وڵه‌ت- سوید
له مه‌راسیمێكی پڕ شكۆ دا، ڕۆژی هه‌ینی 14 ی ئه‌یلول 2018 له شاری لینشۆپینگ له ووڵاتی سوید، به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌و پۆلێك له هاوڕێیان، هاوڕێی تێكۆشه‌ر عزت عوسمان به خاكسپێردرا.
هاوڕێ عزت عوسمان كه‌بابچی كه به‌چه‌ندین ناوی نهێنی ناسراو بوو له‌وانه (حه‌مه شه‌ریف، ئه‌بو عه‌لی، ئه‌بو ستار) یه‌كێك بوو له تێكۆشه‌رانی حزبی شیوعی عێراقی كه له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی ناوشار له هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی تری عێراق دا، پتر له ده ساڵ به‌رده‌وام بوو له خه‌باتی نهێنی دژ به ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆر.
هاوڕێی نه‌مر له ساڵی 1938 له شاری كه‌ركوك له دایكبووه و له خانه‌واده‌یه‌كی تێكۆشه‌ری شیوعی دا په‌روه‌رده بووه كه خاوه‌نی سێ شه‌هیده به ناوه‌كانی شه‌هید نه‌جمه‌دین عوسمان و بورهان عوسمان و كامه‌ران نوری عوسمان.
هاوڕێ عزت له شه‌وی 9 ی ئه‌یلولی 2018 له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا، له شاری لینشۆپینگ له ئامێزی خانه‌واده‌كه‌یدا بۆ دواجار ماڵئاوایی له دۆستان و هاوڕێیانی كرد.
هاوڕێ ئه‌بو عه‌لی هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ تێكۆشان له پێناو نیشتمانێكی ئازاد و گه‌لێكی به‌ختیار.