ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- گەرمیان

بەرپرسی بەشی هەڵبژارنەكانی حزبی شیوعی كوردستان لە محەلی گەرمیان، ئاماژە بۆئەوە دەكات بە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجامدرا، لە30%ی رێژەی دەنگەكانی حزبی شیوعی لەگەرمیان زیادی كردوە.

هاورێ پێشرەو رەشید، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان،بە (رێگای كوردستان) ی راگەیاند" لەسنوری كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان،بە پێی بەدواداچون و كۆكردنەوەی دەنگەكان لەنێوەندی وێستگەكانی دەنگدان بۆمان روون بۆتەوە كە دەنگی حزبی شیوعی كوردستان بە بەراورد بەهەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە زیاد بوون كردوە.

گووتیشی" لەگەڵ زیاد بوونی دەنگی لیستی ئازادی ئێمە سەرنج و تێبینیشمان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە لەگەرمیان، بەوەی كەساختەكاری كراوەو كاری نا یاسای ئەنجامدراوە.

ئەو بەرپرسەی حزبی شیوعی كوردستان، ئەگەرچی بەژمارە ئاماژەی بە زیاد بوونی دەنگەكانی حزبی شیوعی نەكرد بەهۆكاری یەكلایی نەبونەوەی كۆتای بەشێوەی فەرمی لەلایەن كۆمسێۆنەوە، بەڵام بەشێوەی رێژەی باسی لەوەكرد دەنگی لیستی ئازادی حزبی شیوعی لە 30% لەگەرمیان زیادی كردوە. 

چالاکی حزبی