ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ر ( عه‌لی حه‌مه‌ ئه‌مین حاجی قادر)

به‌خه‌م په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرینی حزبمان (عه‌لی حه‌مه‌ ئه‌مین قادر ) باوكی هاوڕ‌ێیانی نه‌مر (شه‌هید عومه‌ر )و (شه‌هید هێرش )مان پێگه‌یشت كه‌ زۆر نیگه‌رانی كردین، به‌ناوی ڕێكخراوی حزبی شیوعی كوردستان له‌ سوید پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی حزبمان ده‌كه‌ین، كۆچكردوو یه‌كێكه‌ له‌ تێكۆشه‌رانی حزبمان كه‌ چه‌ندین جار خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی توشی زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌ و ده‌ربه‌ده‌ری بوون له‌سه‌رده‌ستی ده‌زگاداپڵۆسێنه‌ره‌كانی ڕژێمی به‌عسی فاشی كۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌كه‌ و هه‌رگیز چۆكیان بۆ دوژمنان دانه‌داوه‌و سوربوون له‌سه‌ر تێكۆشان و ڕۆڵه‌كانی خۆی كرده‌ قوربانی له‌ پێناو نیشتمانێكی ئازادو گه‌لێكی به‌ختیار.

هیواخوازین ئه‌مه‌ دواكۆستی بنه‌ماڵه‌ بێت، هاوبه‌شی خه‌متانیین.

ڕێكخراوی حزبی شیوعی كوردستان له‌ سوید

2018-10-30

چالاکی حزبی