ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان-هەولێر

ئێوارەى رۆژی سێشەممە، 4ی كانوونی یەكەمی 2018، لەشاری هەولێر هەریەكە لە حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان لە بارەگای مكتەبی سیاسی زەحمەتكێشان لەسەر ئاستی باڵا كۆبونەوە . 

لە كۆبونەوەكەدا پرسی چۆنییەتی كاركردنی هاوبەشی هەرسێ لایەنی چەپ گفتوگۆی چڕی لەبارەوە كرا . 

لەو بارەیەوە هیوا عمر ئەندامی مكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و بەشداربووی كۆبونەوەكە بە ماڵپەری رێگای كوردستانی راگەیاند : كۆبونەوەكە لەسەر داوای حزبی شیوعی كوردستان ئەنجامدرا بۆ خستنەبواری جێ‌ بەجێی كردنی پرۆژەی كاری چەپەكانی كوردستان لە پێناو داكۆكی كردن لە خەڵكی زەحمەتكێشی كوردستان لە بەرامبەر ئەو هەڵومەرجە خراپەی رووبەرووی خەڵكی كوردستان دەبێتەوە بەهۆی سیاسەتی نیولیبرالیزمی حكومەتی هەرێم، كە تادێت لێكەوتەكانی لە سەر ژیانی هاوڵاتیان زیاتر دەبێت . 

هیوا گوتیشی : ئێمە وەك حزبی شیوعی كوردستان وەك هێزێكی چەپی ئۆپۆزسیۆن بازنەی كارەكانمان لە داهاتوو فراوانتر دەكەین لەگەڵ تەوای هێزو لایەن و كەسایەتییە چەپەكانی كوردستان لە چوارچێوەی هەنگاوەكانمان بۆ داكۆكی كردن لە ماف و ئازادییەكانی هاوڵاتیان .

لە كۆبونەوەكەدا شاندی حزبی شیوعی كوردستان پێكهاتبوون لە دكتۆر كاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و ئەبوكاروان و ئەحمەد شێروانی و هیوا عمر ئەندامانی مكتەبی سیاسی، لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەریەكە لە بەڵێن عبداللە و بەهمەن حسێن ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی و دڵزار عبداللە و بێكەس قادر ئەندامانی مكتەبی سیاسی بەشداربوون، شاندی بزواتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان پێكهاتبوون لە مام خدر روسی سكرتێری حزب و نەهرۆعالایی و خەلییل ئەندامانی مكتەبی سیاسی .

Image may contain: 3 people, people sitting and indoor

Image may contain: one or more people, people sitting and indoor

چالاکی حزبی