ڕێکەوتی 2018/12/23 لە شاری دانهاخ، لیژنه‌ی ڕێكخستنی حزبی شیوعی كوردستان له هۆله‌ند دیدارێکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لیژنه‌ی ڕێكخستنی ناوه‌ندی هاوڕێ بابا علی جەباری سازکرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، كه ژمارەیەک لە هاوڕێیان ئامادەی بوون، به‌رپرسی لیژنه‌ی ڕێكخستنی حزب له هۆله‌ند هاوڕێ برجس خه‌تاری بەخێرهاتنی هاوڕێیان باباعلی و ئاسۆ گه‌رمیانی (به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنه‌كانی حزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات) و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی تری كرد‌و پاشان بەخولهكێك وەستان بۆ یادی شەهیدانی حزبمان دانیشتنەکە دەستیپێکرد.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب بوو كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا 12ی تشرینی دووەمی 2018 "بۆ چوارساڵی داهاتوو ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەبینین و خۆئامادەكردن بۆ ڕۆڵبینینی كاریگەر وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموكرات”.
هاوڕێ بابا علی به‌ووردی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی خسته‌ڕوو، كه بەشێوه‌ی سه‌ره‌كی هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی دیدی حزبمان دژ بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری له‌لایه‌ن هێزە براوەكان. روونیشی كرده‌وه كه كابینه‌ی داهاتوو توانای چارەسەركردنی كێشەكانی هەژاری وبێكاری و بەشداری سیاسی و چین و توێژە پەراوێزخراوەكانی نابێت. بەشدارینەكردن لە حكومەتی هەرێم مانای ئەوەیە كە خۆمان وەك حزبێكی بەرهەڵستكار لە ڕوانگەی بەرنامەیەكی چەپی نیشتمانی دیموكراتیخواز ڕادەگەیەنین. واته ڕۆڵی بەرهەڵستكارێكی ئه‌رێنی ده‌بینین له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕه‌هه‌نده نیشتمانی- كۆمه‌ڵایه‌تی- دیموكراسی یانه كه كۆنگره‌ی شه‌شی حزبمان دایانڕشتوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك بابەتی گرنگ كرد، لەوانە بارودۆخی کوردستان لە پاش ڕیفراندۆمه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان و هەڵوێستی حزب كه پشت به پرنسیپی مافی گه‌لان له بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆ ده‌به‌ستێته‌وه.
پاشان هاوڕێیان پرسیار‌و سەرنج و تێبینیەکانیان خستە ڕوو. به‌كۆده‌نگی پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی له بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب كه چه‌نه‌ها ساڵه هاوڕێیان داوای ده‌كه‌ن وبڕوایان وایه كه به‌رنامه‌ی كاری چەپی نیشتمانی دیموكراتیخواز یاریده ده‌ره له چاره‌سه‌ركردنی حزب له‌و دیارده نهرینییانه كه له‌حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هاته ناو حزبمان له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی ڕابڕدووی حزب.
له‌كۆتاییدا هاوڕێ ئاسۆ گه‌رمیانی ڕوونی كرده‌وه كه به‌رنامه‌ی كاری سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی حزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ماوه‌ی داهاتوو به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌كتیف ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌تی بڕیاردراوی حزب له كۆنگره‌ی شه‌ش و بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له 12ی تشرینی دووەمی 2018.