ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێز بنەماڵەی شەهید دكتۆر عەلا مەشزوب

بەڕێز یەكێتی گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق

مێژوو پێمان دەڵێت كە دەنگی وشەی ئازاد بەرزتر و ڕاستگۆترە لە دەنگی تفەنگەكان. لەوەتەی بەرەبەیانی مێژووی مرۆڤایەتییەوە هەموو چەكەكانی مەرگ نەیانتوانیوە وشەیەك بخنكێنن. چونكە وشە ئەو نهێنیەیە كە واتای ژیانمان پێدەبەخشێت و هەر ئەویشە لە پیتەكانیدا وێنەكانی بەرەنگاری لە پێناوی ئایندەیەكی باشتر هەڵدەگرێت. هەر بەو شێوەیەش شەهیدی وشەی ئازاد دكتۆر عەلا مەشزوب هەوڵی دەدا پڕ بە واتای وشەكانی بەرەنگار ببێتەوە وەك ئەوەی ئەو دێڕە شیعرەی شاعیری بەناوبانگ پاپلۆ نیرۆدا بڵێتەوە (دەتوانم بمرم لەپێناوی ئەو گۆڕستانانەی لە شەواندا وەك ڕووباری خۆڵەمیش تێدەپەڕن).

سەربوردەی شەهید لەگەڵ وشەدا ئەو دەم دەستی پێكرد كە لە داهێنانی داڕشتنی نووسینەكانیدا گەڕەكەكانی كەربەلای بە شێوەیەكی هاوچەرخانە خستە نێو نووسینەكانی و بەوەش جەختی لەوەكردەوە كە ڕەچەڵەكبوونیی لەداهێنان یەكەمجار لە ناوخۆییەوە دەست پێدەكات. لە بواری داهێنانیشدا چەندین بەرهەمی نووسیوە لەوانە: (مدن الهلاك-الشاهدان، فوچی الوگن، جریمە فی الفیس بوك، ادم سامی – مور) جگە لە چەندین داهێنانی دیكە.

ئێمە لە حزبی شیوعی كوردستان داوا لە حكوومەتی خۆجێی كەربەلا دەكەین كە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و بیاندەنە دادگا بۆ ئەوەی سزای تاوانیان بەرانبەر بە دروستكەرانی وشە وەربگرن. هەروەها داوا لە حكوومەتی بەغدا دەكەین كە ڕێكاری یاسایی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەك بەتایبەتی لەلای میلیشیاكان و ڕاگرتنی چالاكییە تیرۆریستییەكانیان و پاراستنی هاووڵاتییان و خاوەن بیر و ڕۆشنبیری كە جێگەی شانازی میللەتەكەمانن. لەوكاتەشی كە سەركۆنەی ئەو تاوانە دەكەین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشكەشی بنەماڵەی دكتۆری شەهید عەلا مەشزوب و هەموو ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی عێراق دەكەین.

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

3ی شوبات 2019

 

چالاکی حزبی