ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر
رێكەوتی 14 ی شوبات لە مەراسیمێكی شایستەداو بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدان و هاوڕێیان و میوانان لە سەر گۆرستانی شەهیدانی شیوعی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان گردبوونەوەیەكی شایستەی سازدا، سەرەتا بە چەند ساتێك وەستان لە گەڵ سروودی ئەی رەقیب بۆ شەهیدان ماتەمینی پیشاندراو دواتر هاورێ‌ خالید وتەی حزبی شیوعی خوێندەوەو هاورێ‌ ئەبوو زینەش وتەی پێشمەرگە دێرینەكانی حزبی شیوعی عێراقی خوێندەوەو دواتر برووسكە ماتەمینیەكان خوێندرایەوە كە لە لایەن لایەنە سیاسیەكان نێردرابوون، دواجاریش چەپكە گوڵی ماتەمینی حزب لە لایەن هاوڕێیان كەمال شاكر سكرتێری پێشووی حزب و ئەحمەد شێروانی لەسەر گڵكۆی شەهیدان دانراو هەروا چەپكە گولی حزبی شیوعی عێراقیش لە لایەن هاورێیان نەبیل و حەیدەر دانرا و دواتر بە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان كۆتایی بە مەراسیمەكەهات.

چالاکی حزبی