ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای كوردستان- سوید

هه‌ر دوو ڕێکخراوی حیزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق لە شاری یۆتۆبۆری له‌ ووڵاتی سوید ڕۆژی 17 ی شوبات 2019، بە ئامادەبوونی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و نۆێنەری پارت و لایەنە سیاسیەکان، ژمارەیەکی بەر چاو لە ئامادەبووان، ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.

سەرەتای ئەو یادە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری دەستی پێکرد.

ووتاری حیزبی شوعی عێراق لە لایەن ھاوڕێ ئه‌بو حه‌یدەر خۆێندرایەوە، ووتاری حیزبی شوعی کوردستان لەلایەن ھاوڕێ دلێر جلال ئەبو شوارب پێشكه‌ش كرا.

پاشان بروسكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خوێندرایه‌وه‌ و دوابه‌دوا پێشكه‌ش كردنی یادەوەریەک لە لایەن ھاوڕێ ھند وەسفی تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی حیزبی شیوعی لە ساڵەکانی ڕابردوودا.

پێشکەش کردنی سۆز و لاوانەوەیەک لە لایەن ھاوڕێ ڕووناک پێشکەش کاری یادەکە .

فەریبۆزی کەریمی یادەکەی بە دەنگە پڕ بەسۆزەکەی جوانتر ڕازاندەوە.

خۆێندنەوەی ھۆنراوەیەک لە لایەن ھاوڕێ نه‌سیر عه‌بدولقادر ه‌وه‌. 

پێشکەش کردنی کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی ھاوڕیانی حیزب و سەرەتای دامەزراندی حیزبی شیوعی عێراق و قۆناغەکانی خەبات و تێکۆشانی حیزب.

لە کۆتایی یاده‌كه‌دا ھاوڕێیان ئه‌بو حه‌یده‌ر و ھاوڕێ ساماڵ و دایکی ھانی و ھاوڕێ بەختیار و ئه‌بو سابت وەک وەفادارییەک بۆ خانەوەدای شەھیدان، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشێک لە خێزان و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان لە یۆتۆبۆری و دوابەشی یادەکەش ڕازاندنەوەی خۆانێک بوو بۆ سەرجەم ئامادەبووان.

ئەمەو یادەکە نزیک سێ کاتژمێری خایاند و لە لایەن ھەردوو ھاوڕێ ڕووناک و ئیحسان بەڕێوە چوو.

Image may contain: indoor

Image may contain: 7 people, people sitting and indoor

Image may contain: 14 people, including Hawri Krikar, people sitting and indoor

Image may contain: 4 people, people standing

Image may contain: 9 people, people sitting

Image may contain: 1 person

Image may contain: 1 person, standing

 

چالاکی حزبی