ئاسۆ گەرمیانی
رۆژی شەممە ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ لە دانهاخی پایتەخت، هەردوو ڕێکخستنی هۆلەندی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق، بەئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لەكەسوكارو بنەماڵەی شەهیدان و لەهاوڕێ و دۆست و لایەنگرانیان، رێوڕەسمێكیان بۆ بەرزو پیرۆز راگرتنی رۆژی شەهیدی شیوعی سازكرد.
لەمهراسیمەکەدا نوێنەرانی چەند پارتێکی سیاسی عێراقی و كوردستانیش ئامادە بوون و برووسکەی خۆیان بەم بۆنەیەوە پێشکەشکرد.
رێوڕەسمهکە بە کردنەوەی پێشەنگای وێنەی ئەو شەهیدانە دەسپێکرد کە كەسوكارو بنەماڵەکانیان لە هۆلەندا نیشتەجێن.
لەسەرەتادا ئامادەبووان بۆ چركەیەك لهبێدهدهنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی شیوعی و سەرجەم شەهیدانی گهل و نیشتمان وهستان.
پاشان ووتای ڕێکخستنی هۆلەندی حزبی شیوعی عێراق لەلایەن هاوڕێ هیلال البندر پێشکەشکرا. دواتر هاوڕێ ئازاد پاشا ووتاری ڕێکخستنی هۆلەندی حزبی شیوعی كوردستان پێشكەشكردو تێدا، بەپێی دوا راگەیاندراوەكانی كۆمیتهی ناوهندی و مهكتهبی سیاسی، هەڵویستەکانی حزبی شیوعی كوردستان سەبارەت بە دوا پەرەسەندنەكان خستە روو.
له درێژهی مهراسیمهکهدا كۆمهڵێك یادگاری و فلیمی دۆكومێنتاری لهسهر شههیدان پێشکەشکران.
لەدواییدا بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ بە كەسوكاری شەهیدان کۆتایی بە ئاهەنگەکە هێنرا.