ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


رێگای كوردستان
تایبەتمەنی زیندانیانی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، یاداشت نامەیەكی داوەتە،  وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتر كردنی ژیانی زیندانیانی سیاسی.
لە یاداشت نامەكە هاتووە،  ئێمە وەك زیندانیانی حزبی شیوعی كوردستان، وەك بەشێكی كاراو زیندووی ناو زیندانیە سیاسییەكانی كوردستان لەبەر بەرژەوەندی گشتی زیندانیان و خانەوادەكانیان ئەو داواكاری و پێشنیارانە دەخەینە بەردەستان بۆ كاركردن لەسەری.
1- هەوڵدان بۆ پێدانی ئەو منحەی ساڵانی (2014-2015-2016-2017-2018) كە دواكەتووە، بۆ زیندانیانی سیاسی.
2-بەردەوانیدان بە پێدانی منحەی زیندانیانی سیاسی وەجبەكان(1-8) كە بە یاسا ماوەی(10) دیاریكراوە لە 2019 كۆتایی دێت، داواكارین حكومەتی هەرێم ئەم ئەركە لەئەستۆ بگرێت بۆ خزمەتی زیندانیانی سیاسی و خانەوادەكانیان لە رێگای هەمواركردنەوەی یاسای زیندانیانی سیاسی یان بڕیاری حكومەت.
3- هاوتاكردنی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی عێراقی فیدڕاڵ.
4- كاركردن بۆ پێدانی منحەی ئەو زیندانیانەی كە دۆسێیەكانیان یەكلاكراوەتەوە و كۆدیان وەرگرتەوە.

No photo description available.

چالاکی حزبی