ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

رێكەوتی 1991/3/6 رێكخستنەكانی حزبی شیوعی عێراق لەشاری هەولێر خۆپیشاندانێكی جەماوەرییان سازداو دژی رژێمی بەعس راپەڕین، خۆپیشاندانی شیوعیەكان لە بەردەم پاركی شار كە ناوجەرگەی هەولێر دەكات دەستی پێكردوو تا گەیشتنە ناو شێخەڵڵا، جگە لە رێكخستنەكان هاوڕێیان لە شاخیشەوە هاتبوونە ناو شارو پێشڕەوی خۆپیشاندانەكەیان دەكرد ئەمەش بووە هۆكاری رەواندنەوەی ترس و دڵەراوكێی هاوڵاتیان و ئامادەبوون بۆ راپەڕینی سەرتاسەری كە لە 11ی هەمان مانگدا هەولێر ئازاد كرا، ئەم راپەڕینەی شیوعیەكان دەیسەلمێنێ‌ كە هەمیشە لە رۆژە سەختەكاندا هاوڕێیان پشت و پەنای گەلە ستەم دیدەكەیان بوون و بۆ نیشتمانێكە ئازادو گەلێكی بەختیار تێكۆشاون.

چالاکی حزبی