ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شه‌بیب

شاندێكی كۆمێته‌ی محه‌لی گه‌رمیان و كۆمیته‌ی ڕێكخستنی كفری حزبی شیوعی كوردستان به‌شداریی فیستیڤاڵی كه‌له‌پوری كوردستانیان كرد.

ئه‌مرۆ، له‌ شارۆچكه‌ی كفری سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌بۆنه‌ی یادی ٢٨ ساڵه‌ی رزگاركردنی شاری كفری و رۆژی جلی كوردی، فیستیڤاڵی كه‌له‌پوری كوردستان، له‌ بینای سه‌رای كۆنی كفری ڕێكخرابوو.

شاندێكی كۆمێته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان، به‌سه‌ر په‌رشتی جه‌وهه‌ر شكور به‌رپرسی كۆمیته‌ی محه‌لی و به‌ ئه‌ندامێتی هاوڕییانی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی كفری، به‌شدارییان له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی كه‌له‌پوری كوردستان كرد.

فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ لایه‌ن مۆزخانه‌ی كلتوری شاره‌وه‌ ڕێكخرابوو، تێدا تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی و گۆرانی له‌ باكور و ڕۆژهه‌لاتی كوردستانه‌وه‌ به‌شدارییان كردبوو، تێدا ژماره‌یه‌ك زۆری چالاكی جۆراوجۆری كورده‌واری پێشكه‌شكران.

چالاکی حزبی