ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێکخراوی حیزبی شیوعی کوردستان له‌ ووڵاتی نەمسا لەشاری ڤێنا ڕۆژی شەمە لە ڕێکەوتی 2019/3/9 دا، بە ئامادەبوونی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و دۆستان و نۆێنەری پارت و لایەنە سیاسیەکان، ژمارەیەکی بەر چاو لە ئامادەبووان، ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.

سەرەتای ئەو یادە بە وەستانێك بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد.

ووتاری رێکخراوی حیزبی شیوعی کوردستان لەلایەن ھاوڕێ « ئومێد بابان »بەرپرسی ڕێکخراو خۆێندرایەوە.

پاشان لەلایه‌ن زۆر بەڕێز « محەمەد فەقێ علی » نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، وتارێك خوێندرایه‌وه‌ و دوابه‌دوا پێشكه‌ش كردنی وتارێك لەلایەن ئەبوو « ھارون خەتاری »برایانی کوردانی یەزیدی خوێندرایەوە، لەلایەن ڕێکخراوی حیزبەوە خەڵاتی ڕێز لێنان لە تێکۆشانی ھاوڕێیان گیرا خەڵاتەکان بەخشرایە شەش ھاوڕێی تێکۆشەری حیزب کە بریتی بوون لەم ھاوڕێیانە( زەکیە سدیق خوشکی شەھید ئازاد بامەڕنی ـ فوادجابر ـ نیازی مزوری ـ دکتۆر حسێن ـ شێخ قەیس ـ ئەبوو شان )

لەلایەن ھاوڕێ و دۆستی خۆشەویستمان زۆر بەڕێز «جەمال خانەقینی» شاعیر بە چەند شیعرێك لەشیعرەکانی یادەکەی پیرۆز کرد، وەخوێندنەوی چەند پارچەشعرێك لەلایەن دۆستی نیزیکمان زۆر بەڕێز « ئەکرەم حەسۆ »کوردی ڕۆژ ئاوای کوردستان خوێندرایەوە، یادەوەریەك لەلایەن ھاوڕێ « حەیدەر حەمە کریم » تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی شەھید سۆران لەحیزبی شیوعی دا لە ساڵەکانی ڕابردوودا پێشکەش کرا .

وە ھەرلەلایەن« ھاوڕێ ئومێد بابان »ەوە بەچڕوپڕی تیشکی خستە سەر تێکۆشانی شوعیەکان لەخەبات و بەخشینی ڕۆڵەکانی لە پێناو ھێنانەدی ئازادی ویەکسانیدا.

لەکۆتایدا یادەکە چەند کات ژمێرێکی خایەند.

ئەم یادە لەلایەن ھاوڕێ یانی ڕێکخراوی حیزبی شیوعی کوردستانی نەمسا بەڕێوە چوو.

فۆتۆ: ھاوڕێ موبارەك

Image may contain: 2 people, including Umed Baban, people sitting and indoor

Image may contain: 8 people, people sitting and indoor

Image may contain: 2 people, including Umed Baban

Image may contain: 2 people, people standing

Image may contain: 1 person, standing and beard

Image may contain: 2 people, people smiling, people standing

Image may contain: 1 person

Image may contain: 3 people, including Umed Baban, people standing

Image may contain: 3 people, including Umed Baban, people standing

Image may contain: 3 people, including Umed Baban, people standing and indoor

Image may contain: 1 person, sitting and indoor

Image may contain: 2 people, indoor

Image may contain: 3 people, people sitting, table and indoor

چالاکی حزبی