ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

جەماوەری خۆڕاگری شاری خورماتوو

وەک ئاشکرایە نەورۆز کە سیمای بەر خودان و ئازادی ئێمەی میللەتی کوردە بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین وە وەک دەزانن هەر لە دێر زەمانەوە ئەم بۆنەیە بەرز ڕاگیراوە و گەلەکەشمان هەمیشە وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی بێ گوێدانە ترس وستەم وتۆقاندن ئەو یادەی بەرز ڕاگرتوە وە هەر ووها نەورۆز کە سەری ساڵی کوردیە پەیامێکی تایبەتی هەبوە وهەیە بۆ گەلی کورد۰

جەماوەری خۆڕاگر

وەک دەزانن لە ئێستادا لە هەر چوار بەشی کوردستان گەلەکەمان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئاهەنگ گێران کەچی لە شاری خورماتوودا جارێکی تر نەیارانی گەلەکەمان لە مپەر و ئاستەنگ لە بەردەم ئەم یادەدا دروست دەکەن.

ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان پێمان وایە دەبێ یادی نەورۆز ببێتە بۆنەیەکی نیشتمانی کە هەموان پێکەوە ئەو یادە بکینەوە وە ئەو یادە بکینە هەوینی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم نەتەوەکان وە هەر وەها داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن ئەم بۆنە نەتەویی و نیشتمانیە نەبێتە ڕێگر لە بەردەم پێکەوە ژیان لە شارەکەماندا ۰

بۆیە بریارمان وایە بەشداری ئەم بۆنەیە نەکەین بە هۆی ئەو کۆت و بەندانەی دەسەڵاتی ئێستای خورماتوو دایناوە بۆ یادەکە ۰

سڵاو لە خۆڕاگری خەڵکی خورماتوو 

بەرز و پیرۆز بێت یادی نەورۆز

کۆمیتەی ڕێکخستنی خورماتوو

حزبی شیوعی کوردستان 

۲۰۱۹/۳/۲۰

چالاکی حزبی