ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بەبۆنەی تەواوكردنی ئەركەكانی هاورێ ئەبوكاروان وەك ئەندامی پەرلەكانی كوردستان و سەرۆكی لیستی ئازادی لە خوڵی پێشوو، و خزمەت و تێكۆشانی 13ساڵەی هاورێ‌ كاروان مورتكە لە تایبەتمەندی ناوەندی كرێكارانی حزب سوپاس پێزانیانی تایبەتیان پێشەشكرا.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی سوپاس نامەكانە:

بەرێز

سڵاوێكی هاورێیانە

بابەت / سوپاس نامەی تایبەت

 

بەبۆنەی تەواوكردنی ئەركەكانت وەك ئەندامی پەرلەكانی كوردستان و سەرۆكی لیستی ئازادی لە خوڵی پێشوو. بە ناوی مەكتەبی سیاسی حزبمانەوە دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندوبونەكانت دەكەین. لە ماوەی چوارساڵی رابردوو توانیتان لە رێگای پەرلەمانەوە رۆڵێكی گرنگ و بەهێز بگێرن لە داكۆكی كردن لە مافەكانی خەڵكی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەرای خراپی هەلومەرجەكە. مێژووی بەرێزتان لە تێكۆشانی شاخ و تێكۆشانی شاردا مایەی دەستخۆشی و ئومێدە . هەمیشە سەرفرازبیت

 

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

ئاداری 2019

 

بەرێز هاورێ‌ كاروان مورتكە

سڵاوێكی هاورێیانە

بابەت /سوپاس نامە

بەبۆنەی خزمەت و تێكۆشانی 13ساڵەی بەرێزتان لە تایبەتمەندی ناوەندی كرێكارانی حزب بە ناوی مەكتەبی سیاسی دەستخۆشی لە هەوڵ وتێكۆشانتان ئەكەین لە پێناو داكۆكی كردن لەمافەكانی چینی كرێكاران لەو ماوەیەدا .

مێژی بەرێزتان لە خەباتی شارو شاخدا سەرمایەكی گەورەیە . هەمیشە سەرفرازبن

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

ئاداری 2019

چالاکی حزبی