ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای كوردستان- سوید

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 10 ی ئایاری 2019 هاوڕێ و تێكۆشه‌ری دێرینی حزبی شیوعی ( نایب عه‌بدوڵا) ناسراو به‌باوكی (شه‌هید هیوا) له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌شاری ئۆپسالا له‌ ووڵاتی سوید بۆ دواجار ماڵئاوایی له‌ خانه‌واده‌و هاوڕێیانی كرد.

هاوڕێ نایب عه‌بدوڵا له‌دایكبووی شاری سلێمانی یه‌ و هه‌رله‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی عێراق له‌ بڕوابوونی به‌ بیری كۆمۆنیزم و تێكۆشان دژ به‌ ڕژێمی پاشایه‌تی و پاشان ڕژێمی به‌عس به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خه‌بات و قوربانی دان، هه‌تا دواڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی هه‌میشه‌ له‌ خه‌می هه‌ژاران و نیشتمان و هاوڕێیانی دابوو به‌به‌رده‌وامی له‌په‌یوه‌ندی دا بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، به‌داخه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا به‌ڕووداوی هاتوو چۆ گیانی سپارد.

چالاکی حزبی