ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا ٢٦ ساڵ پێش ئێستا، له‌كۆنگره‌ی دووهه‌می ڕێكخراوه‌كه‌یان- ڕێكخراوی هه‌رێمی كوردستانی حزبی شیوعی عێراق- شیوعیەكانی كوردستان بریاریان دا په‌ره‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان بده‌ن، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ل ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ مێژووییه‌ی كه‌ به‌هۆی راپه‌ڕینی بەهاری 1991 هاته‌ كایه‌وه‌و ڕێكخراوه‌كه‌یان بگواسنه‌وه‌ بۆ حزبی شیوعی کوردستان.

به‌م شێوه‌یه‌ حزبی شیوعی کوردستان له‌ 30ی حوزه‌یرانی 1993 هاته‌ دامه‌زراندن وه‌ك درێژه‌ده‌ری خه‌باتی شیوعییەکانی کوردستان و قوربانیدانیان و داکۆکیکردنیان لە زەحمەتکێشانی گەلەکەمان و رابەرایەتیکردنیان بۆ راپەرینەکانی جوتیارانی دزەیی و وارماوا و شارەزور و عەربت و روبەروبونەوەی فاشیستەکان لە زینداندا و قوربانییەکانیان لە شۆرشی چەکداری.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، هه‌زاران سڵاو بۆ شه‌هیدانی رێگای نیشتمانێكی ئازادو گه‌لێكی به‌ختیار.

سه‌ركه‌وتن بۆ سیاسەتی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموكراسیخوازی حزبی شیوعی كوردستان.

چالاکی حزبی