كۆمیتەی ڕێكخستنی شاری سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان بڕوانامەی شەرەفی بە ئەندام بوون بە (4) هاوڕێ دەبەخشێت.
سەر لەبەیانی رۆژی 6ی تەمووز 2019 لە هۆڵی كۆبونەوەكانی كۆمیتەی ڕێكخستنی شاری سلێمانی چوار هاوڕێی نوێی دوای بڕینی قۆناغەكانی بە ئەندامبوون و بڕوابوون بە پەیڕەو پڕۆگرامی حزبی شیوعی كوردستان لە مەراسیمێكدا شەرەفی بە ئەندامبوونی حزبیان پێ بەخشرا.