ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای كوردستان-سوید

ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ 14 ی ته‌موز 2019 كۆنفرانسی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له‌شاری ستۆكهۆڵم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ئاماده‌بووونی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان هاوڕێ حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داخی و ئاماده‌بوونی هاوڕێ باوكی تارا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی هاوڕێیانی ڕێكخراوی حزب له‌ سوید له‌گه‌ڵ پۆلێك له‌ تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانی حزب كه‌ نیشته‌جێی ئه‌و ووڵاته‌ن.

سه‌ره‌تا به‌ وه‌ستانی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی حزب و گه‌ل ده‌ستكرا به‌ كۆنفرانسه‌كه‌ و دوابه‌دوا هاوڕێ حه‌مه‌ ره‌شید به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌به‌شداری هاوڕێیانی سوید له‌ كۆنفرانسه‌دا و باس له‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كرد له‌ ووڵاته‌ جیاجیا كانی ئه‌وروپا كه‌ تا ئێستا به‌ڕێوه‌چووه‌.

هاوڕێ ئه‌بو تارا له‌ ووتارێكدا باسی له‌ ڕۆڵی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ كرد له‌ له‌ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانی خه‌بات، و داواكار بوو به‌هه‌مان گیانی هاوڕێیانه‌ به‌ یه‌كگرتووی به‌رده‌وام بن له‌ تێكۆشان دژ به‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی وولاته‌كه‌مان ده‌كرێ چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی یان ناوه‌خۆیی كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ حزبی شیوعی كوردستان به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵبژێرێت.

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان باسیان له‌كه‌م و كوڕییه‌كان كردوو ئازادانه‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاریان خسته‌ ڕوو، پاشان به‌كۆی ده‌نگ سێ هاوڕێ هه‌ڵبژێردران بۆ سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی پێشمه‌ركه‌ دێرینه‌كان له‌ ووڵاتی سوید.

ئه‌مه‌و له‌ كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا میدالیای ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ 42 هاوڕێ له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانی حزب كه‌ به‌نهێنی له‌ناو شاره‌كان كاری حزبییان ده‌كرد.

Image may contain: one or more people, crowd and outdoor

Image may contain: 2 people, people smiling, people sitting, table and indoor

 

 

چالاکی حزبی