ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

تایبەتمەندی کرێکاران وجووتیارانی لقی کەرکوک/ دوبز ،ی حزبی شیوعی کوردستان ، لە یاداشت نامەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتیەكان و  بەرپرسەكانی عێراق دەكات لەسەر چاندنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیان لە ناوچە دابڕێندراوەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمەی خوارەوە دەقی یاداشت نامەكەیە:

 

بۆ بەرێز سەرۆک کۆماری عێراق . 

بۆ بەرێزان لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق . 

بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق . 

بۆ بەرێزان لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق . وە تایبەت نوێنەرانی کوردستان وکەرکوک بەگشتی 

بۆ سەرکۆکی فراکسۆنەکانی وهێزەسیاسیەکانی عێراق . سائیرون . بینا‌و 

بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی . عێراق 

بۆ بەرێزان لە یەکێتی جووتیانی عێراق و کوردستان . 

بۆ پارێزگاری کەرکووک. بەوەکالەت.

. بابەت /یاداشت نامە . 

بەرێزان. ئێمەی جووتیارانی ناوچە دابرنراوەکانی کورستان وە بەتایبەتی جووتیارنی دەڤەری دوبز وپردێ وسەرگەران. وە لە رێگای ئەویاداشت و لەرێگای تایبەتمەندی جووتیارانی لقی کەرکوک/ دوبز . دەنگی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین. بۆ بەدەنگ وەهاتنمان بۆ رێگا پێدان بۆ داچاندنی زەویە کشتوکاڵیەکانمان بۆ وەرزی پایزە کە بەمافی خۆمان دەزاین. بۆ ئەوەی بچێنین تاببێتە بەهەمێکی وەزی بۆ قووتی ماڵ ومناڵمان کە بێ یاسای وبێ هیچ بریارێکی فەرمی کەلەلایەن دادگاو فەرمانگە وهۆبەکانی کشتوکاڵی دەرچوبێت . کەرێگریمان لێ بکات بۆ داچاندیان . کە ئیستا وپاش سووتانی تەواوی بەرهەمی هاوینەمان . نەپاراستنی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە وەک پێویستە. دیسان وبۆجارێکی تر هێزی سەربازی ناوچەکە مافیان بەخۆیان داوە کە رێگری لەخەڵکی رەسەنی ئەوناوچانە بکەن بۆ داچاندنی گەنمە شامی تابتوانین بژیوی خۆمانی پێ پەیداکەین . ئەوەی دەگوزەرێ بێ وەرگرتنی هیچ بریارێکی فەرمی و یاسای ودەستوری ودادگای یە. بۆیە داواکاین بەزووترین کات بێنە سەرخەت و ئەو کارەمان بۆ چارەسەربکەن . بەداخەوە دوای بێ هودەیی بوون لە دەزگاو هۆبەو دەسەڵاتە ناوخۆیەکان لەچارەسەر بۆیە هانامن بۆ ئێوەی بەرێزهێناوە. لەگەل رێزمان .

تایبەتمەندی کرێکاران وجووتیارانی 

حزبی شیوعی کوردستان 

کەرکوک/ دوبز. 

۱٥\۷\۲٠۱۹

چالاکی حزبی