ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ كرێكار -گه‌رمیان

كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان لیژنه‌ی ڕزگاری به‌ هاوكاری كاری جه‌ماوه‌ری ڕێكخستنی ڕزگاری و ڕێكخراوی ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی بۆ كاری مرۆیی كۆتایی به‌خولێكی دوورین بۆ ژنان هێنا .

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رواری 18-7-2019 ، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ڕێكخستنی ڕزگاری حزبی شیوعی كوردستان وهاوڕێیانی محه‌لی گه‌رمیان و لیژنه‌ی قه‌زای ڕزگاری، كۆتایی به‌ یه‌كه‌مین خوولی به‌رگدووری كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان هات، كه‌ به‌ هاوكاری كاری جه‌ماوه‌ری ڕێكخستنی ڕزگاری كرابویه‌وه‌ و ڕێكخراوی ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سپۆنسه‌ری خوله‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی به‌شداربووانی خوله‌كه‌ به‌خشرایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شداری خوله‌كه‌یان كردبوو، هه‌روه‌ها به‌خشرایه‌ سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خولێك به‌هه‌مان شێوه‌ بكرێته‌وه‌ .

Image may contain: 3 people

چالاکی حزبی