ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی کۆچی دوایی ژینۆ خان کە دەکاتە خوشکی هاوڕێ سالم و هاوسەری کاک فەوزی ، بەناوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبمانەوە ،حیزبی شیوعی کوردستان ڕێکخستنی دانمارک ،پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەرو خوشک و براو منداڵەکانی و سەرجەم خانەوەدەکەی دەکەین.هیوادارین ئەمە دوا کۆستیان بێت.

شایانی ئاماژەیە ژینۆ خان چەند مانگێک لەمەوبەر دووچاری نەخۆشیەکی کووشندە بووبوو . هاوسەرو براو کەسەکانی هەرچیان پێکرا بۆ چاکبوونەوەی ،درێخیان نەکرد، لێ بەداخەوە مەرگ مەودای نەداو بەگەنجیەتی کۆچی دوایی کرد.

ژینۆ خاک کچی مام کەریمە و لە نێو خێزانێکی تێکۆشەری شیوعی ماندوو نەناس گەورە بووە و ماڵەکەیان لە هەولێر بەردەوام کراوە بووە بۆ خزمەتی حیزب.

Image may contain: 1 person, standing

 

چالاکی حزبی