ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- شەقڵاوە

كۆمیتەی رێكخستنی شەقڵاوە، كۆبونەوەیەكی فراوانی بۆ د. كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رێكخستن.

رۆژی شەممە، 27-7-2019، بەئامادەبوونى ژماریەكە لە هاوڕێیانی و دۆستان، كۆمیتەی رێكخستنی شەقڵاوە كۆبونەوەیەكی فراوانى لەسەر وەزعی سیاسی ناوچەكە بۆ د. كاوە محمود رێكخست.

لە كۆبونەوەكەدا، د. كاوە محمود تیشكی خستەسەر دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و گۆڕانكاریەكانی بەم دواییەی  عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، باسی لە شێوازەكانی حكومڕانی هەرێمی كوردستان كرد و هەڵوێستی حزبی شیوعی كوردستانی بەرامبەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

 

چالاکی حزبی