ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەناوی خانەوادەی جوانەمەرگ[ ژینۆ مام کەریم ] زۆر زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ئەرکیان کێشا ، وەک سەردانی لە نەخۆشخانە و پاشان بەشادریان لە بەخاک سپاردن و پرسەکەیدا. هەروەها سوپاسی ئەو ئازیزانەش دەکەین کە چ بەتەلەفۆن چ بە نامەی ئەلەکترۆنی هاوغەمی خۆیان دەربڕی.

هاوکات سوپاس و پیزانیمان ئاراستەی نوێنەری حیزب و ڕێکخراو و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و کەسایەتیەکان دەکەین کە لە هەولێر لە پرسەی جوانەمەرگدا بەشدار بوون.

سوپاسی تایبەتیمان بۆ ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعی کوردستان/ دانمارک، کە لە یەکەم ساتی کۆچکردنی جوانەمەرگەوە تا کۆتایی پرسەکەی لە گەڵماندا بوون و هاوغەم و هاوکارمان بوون.

هەروەها سوپاسگوزاریمان ئاراستەی هاوڕێیانی حیزبی شیوعی عێراق / دانمارک دەکەین کە ئامادەی پرسەکەمان بوون.

بەشداریتان لەم کۆستەماندا ،هاوکات دەڕبڕینی هاوسۆزی و هاوکاریتان بۆمان ،بڕێک لە خەم و ناسۆری و ئازاری لەدەستدانی کۆچکردو کەم دەکاتەوە.

هیوادارین هەرگیز ناخۆشی و کەسەر نەبینن ،

دووبارە سوپاسمان قەبوڵ بفەرموون

خانەوادەی کۆچکردوو {ژینۆ مام کریم ساڵح}

چالاکی حزبی