ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان-مەخمور

 ئەمڕۆ دووشەممە، 19-8-2019، بەمەبەستی پیرۆزبایكردن وەفدێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخموری حزبی شیوعی کودستان سەردانی لقی 23پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد لە قەزای مەخموور.

شاندی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتوبوون لە هاوڕێ ڕێبوار سكرتێری کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخموری حزبی شیوعی کودستان و یەحیا و هەژار و نوزاد، ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخمور، سەردانی لقی 23پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد كە لە لایەن بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق پێشوازیەکی گەرم کران و ئامانجی سەردانەكەش بەمەبەستی پیرۆزبایی كردنبوو لە 73هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەر لە سەردانەكەدا، وەفدەكەی حزبی شیوعی كوردستان باسیان لە کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و یەک لیستی حزبە کوردستانییەکان و پیوەندیە دووقۆلیەکانیان كرد.


چالاکی حزبی