ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

رۆژی یەكشەممە، 1-9-2019، لە شاری هەولێر وەفدێکی تۆڕی پاراستنی نیشتمان بە سەرۆکایەتی ئارماند محمد، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد، له لایەن هاوڕێ ئەبوکاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و ھاوڕێیان (كوردۆ ساڵح ـ ھاوتا ڕەسوڵ ــ نەبەز مستە فا) ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازیان لێكرا.

وەفدی میوان بەشێک لە کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکانیان خستەڕوو بە تایبەت دەربارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان.

ھاوڕێیانی حزبمان گرنگی بوونی دەستور لە ھەرێمی کوردستان و ھە ڵوێستی حزبمان لە ڕابردو و ئێستادا دەربارەی کام دەستورمان دەوێ خستەڕوو.

چالاکی حزبی