ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گیڤارا گه‌رمیانی

كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان لیژنه‌ی ڕزگاری، كۆتایی به‌ خولێكی دیكه‌ی دوورمان هێنا، كه‌ بۆ ژنانی ڕزگاری كردبویه‌وه‌ وژماره‌یه‌كی زۆر ژنان تێدا به‌شداربوون، ئه‌مڕۆ، دوای 15 ڕۆژ له‌ كردنه‌وه‌ی خولێكی دوورمان بۆ ژماره‌یه‌ك ژن، كه‌ تێدا فێری كاری دوورین و بڕین ، به‌كۆتا هات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرا به به‌شداربوانی خوله‌كه‌، ژماره‌ی به‌شداربوانیش 25 كه‌س بوون. 

له‌مه‌راسیمێكدا، ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ دوورابوون، له‌ پێشانگایه‌كدا پیشاندران و وه‌فدرێكی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ڕزگاری حزبی شیوعی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی هاوڕی قه‌یس ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی كاری جه‌یماوه‌ری به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ بوون و ڕێزلێنانیان به‌خشی .

ئه‌مه‌ سێیه‌مین خوله‌،كه‌ له‌ پشووی هاویندا كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان پێ هه‌ڵده‌ستن به‌ هاوكاری كاری جه‌ماوه‌ری رێكخستنی ڕزگاری و ڕێكخراوی ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كه‌ زیاتر له‌ 100 ژن فێری كاری به‌رگدوورین كران .

هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ ئێستا بوونه‌ته‌ خاوه‌نی پیشه‌ی به‌رگدووری و به‌مه‌ش ده‌بنه‌ خاوه‌نی ئابوری سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ستاون به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوولانه‌ و بریاریش له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خولیكی دیكه‌ بكرێته‌وه‌.

چالاکی حزبی