ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی هەینی 2019/9/27 لە شاری سلێمانی وەفدێكی باڵای (رێكخراوی ئاشتی جیهانی و باڵوێزی ئاشتی جیهانی)، سەردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد.

وەفدی میوان پێكهاتبوون لە (فرهاد ئیبراسیمۆڤیج/ ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئاشتی جیهانی و باڵوێزی ئاشتی جیهانی، هیلمۆت رۆدۆلف/ راوێژكاری ئەمینداری گشتی و سەرۆكی لیژنەی دیبلۆماسی باڵا، شتیڤان دۆڤینا/ نوێنەری ئەمیندار و بەڕێوەبەری رێكخراو لە چیك و نوێنەری ئەمینداری گشتی لە وڵاتی روسیا و نوێنەری پەیوەندیە ئابورییەكانی نێوان روسیا و بەلقان، جەندرۆل رۆبێرت/ بەرێوەبەری كۆمپانیای داری ( دریڤۆبال) بۆ دروستكردنی بیناو و داواكاری هێنان و ناردن و ئەندامی یەكێتی ئەوروپا، رەنج باراوی/ باڵوێزی ئاشتی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و منسقی گشتی رێكخراوە لە هەرێم، خەندە ئازاد/ راوێژكاری ئەمینداری گشتی بۆ كاروباری سیاسی لە عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان).

لەلایەن هاوڕێیان ( ئەبوكاروان و شلێر عبدولمەجید، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ، عوسمان زیندانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ، سامان زیندانی و ئاڤان عارف، ئەندامانی كۆمیتەی پارێزگای حزبەوە پێشوازیان لێكرا.

ئەم سەردانەیان لە چوارچێوەی كار و چالاكی رێكخراوەكەدا بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە، كە بەنیازن لە رۆژی یەكشەمە كۆنگرەی خۆیان ببەستن لەشاری سلێمانی.

وەفدی میوان بەڕێزەوە لە مێژوو و هەڵوێستی سیاسی حزبیان روانی كە رۆڵی هەبووە لە ئاشتیدا، ئامانجی رێكخراوەیان خستەڕوو كە هەولچدانە بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان لە جیهاندا و باسیان لە كار و چالاكیەكانیان كرد لە وڵاتانی (غانا و سودان) و چەندیدن وڵاتی تر، كە كاریگەریان هەبووە لە بەرقەراركردنی ئاشتیدا.

دواتر وەفدی حزب باسی گرنگی ئاشتیان كرد لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆی وڵات و مەترسی جەنگیان خستەڕوو ، رایانگەیاند كە دژی جەنگ و هەرتوندوتیژیەكن لە ناوچەكەدا كە ڕووبدات، وە جەختیان كردەوە لەوەی پیچویستە گەلان خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن.

باس لە باروودۆخی هەرێم كرا كە دەستوەردانی راستەوخۆی هەرێمایەتی هەیە و لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی بێكاریەكی زۆر بڵاو بۆتەوە كە پێویستی بە چارەسەرە ، باسی سەرجەم ئەو كاروچالاكیانەی كە حزب كردویەتی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە 26ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستاندا كرا.

Image may contain: 4 people, people standing and outdoor

Image may contain: 11 people, people standing, suit and outdoor

Image may contain: 7 people, people sitting, table and indoor

 

 

چالاکی حزبی