رێگای كوردستان- سۆران
كاری جەماوەری و كۆمەلەی ئافرەتانی كوردستان لە گوندی كاولۆكان سەر بە شاروچكەی رواندز كۆتایی بە خولێكی فێربوونی بڕین و دوورمانی هێنا.
دوای زیاتر لە پانزە رۆژ راهێنان و فێركرنیان ئێوارەی ئەمرۆ لە گوندی كاولۆكان سەر بە شاروچكەی رواندز بڕوانامەی بەشداری كردن بەسەر ژمارەیەك ئافرەت دابەشكرا كە سەركەوتووانە توانیان لە خولەكەدا فێری چۆنیەتی بڕین و دوومانی جل و بەرگی ئافرەتان و منداڵان بن.
لەم بارەیەوە كوردستان ئەسعەد بەرپرسی لقی سۆرانی كۆمەڵەی ئافرەانی كوردستان بۆ ڕێگای كوردستان ڕایگەیاند" ئامانجمان لە كردنەوەی ئەو خولە گرنگی دانە بە تواناكانی ئافرەتان و هەروەها هەوڵێكە بۆ ئەوەی ئافرەتان لە ڕێگای ئەم جۆرە خولانە بتوانن ببنە خاوەنی كاروپیشەی خۆیان و پشت بە تواناكانیان ببەستن.
ڕاشیگەیاند: ئەمە یەكەمین خول نیە كە ئێمە كارمان لەسەركردووە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین .
جێگای باسە لە كۆتایی خولەكەدا بەشدار بووان چەند كارێكی خۆیان لە دوورینی جل و بەرگی ئافرەتان و منداڵان خستە ر