ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەبەشداری بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی هەرێمی كوردستان، یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری چین كرایەوە.

رۆژی دووشەممە، 30ی ئەیلولی 2019، لەسەر بانگهێشتی فەرمی قونسڵگەری گشتی چینی میللی، شاندێکی حزبی شیوعی كوردستان بەشدار بوو لە 70هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی كە لە هوتێل  دیڤان لە شاری هەولێر رێکخرابوو.

شاندەكەی حزبی شیوعی كوردستان پێهاتبوو لە هەریەك لە(دكتۆر كاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ئەبو كاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاژە شێخ سلێمان و شوان محەمەد، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و نەبەز مستەفا، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان، بەشداربوون لە يادی 70 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری چینی میللی.

 

 

چالاکی حزبی