ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هاوڕێ كرێكار-گه‌رمیان

 به‌دروشمی "تێده‌كۆشین بۆ دابینكردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان وپاراستنی ده‌ستكه‌وت وسه‌روه‌رییه‌كانیان"، لقی گه‌رمیانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان چواره‌مین كۆنفرانسی خۆی به‌ست .

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، به‌ ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی باڵای پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و هاوڕێیانى سه‌ركردایه‌تی له‌ گه‌رمیان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، له‌ گوندی تازه‌ شار له‌ ناوچه‌ی بناری گل، له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی گه‌رمیانی حزبی شیوعی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

وه‌ك نواندنی وه‌فایه‌ك و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندان بن به‌ڕوح و ته‌نها جه‌سته‌یان له‌ خاكدا بێت، پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی گه‌رمیان، كۆنفرانسیان برده‌ ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ له‌ 2-10-1986، پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی شیوعی دژی هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو تێدا جه‌نگان و دوای شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌ و بێ وێنه‌ گیانی خۆیان كرده‌ قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و شه‌هید كران.

 له‌ كۆنفرانسی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی گه‌رمیاندا، ستافی نوێی لق هه‌ڵبژێردران و نوێنه‌رانی گه‌رمیان بۆ كۆنگره‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان دیاریكران و كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی پر یادگاری و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رۆژانی سه‌ختی پڕ له‌ سه‌روه‌ریی و كاركردن بۆ داهاتووی لق و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كاره‌كان به‌ڕێوه‌چوون و به سه‌ركه‌وتووی به‌ كۆتا هات .

 

چالاکی حزبی