ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

2019/11/23 لە كەمپی ئاشتی سەربە ناحیەی عەربەت كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان لقی سلێمانی بە هاوكاری رێكخراوی ئەحمەد بانی خێڵانی بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هەڵمەتێكی ئارایشت و جوانكاری بۆ كچان و ژنانی كەمپی ئاشتی لە عەربەت بەڕێوە چوو. لە هەڵمەتەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە كچان و ژنان بەشداربوون تێیدا، ئامانجی كۆمەڵەی ئافرەتان لە و چالاكییە بەرەنگاربونەوەی ئەو توندوتیژیانەیە كە لە ئەنجامی شەڕ و ماڵوێرانی بەسەر لایەنی مێیەنەدا هاتووە، هەوڵدانە بۆ ساڕێژ كردنی بەشێك لە و برینانەی كە تێیدان.

ساڵانە كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان لە و بۆنەیەدا بە چالاكی جۆراوجۆر بەشداردەبێت و ئەم هەڵمەتەش یەكێكە لە چالاكیەكانیان.

Image may contain: 4 people, people smiling, people sitting

چالاکی حزبی