ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

د.كاوە مەحموود،سكرێتری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەك ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات.


 دەقی پیرۆزباییەكەیە:

برای بەڕێزم كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سڵاوێكی گەرم

بەبۆنەی كۆتایی هاتن و سەركەوتنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نيشتمانی كوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نيشتمانی كوردستان پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و تەندروستی باشت بۆ دەخوازم.

هەڵبەتە رۆڵی جەنابتان لەئێستا و لە رابردوودا وەك سەركردەیەكی تێكۆشەر لە ریزی بزووتنەوەیی رزگاریخوازی گەلەكەماندا لە پێناو وەدیهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان بەرز دەنرخێنین، بێگومان لە داهاتووشدا بەڕێزتان رۆڵ و كاریگەری بەرچاوتان دەبێت لە پێناو یەكرزی نیشتمانیدا.

دووبارە پیرۆزباییم قبوڵ بفەرموون.... لەگەڵ رێزدا

د.كاوە مەحموود

سكرێتری كۆمیتەی ناوەندی 

حزبی شیوعی كوردستان

چالاکی حزبی