ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێزان، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سڵاوێكی گەرم

بە بۆنەی كۆتایهاتن چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیەكەتان یەكێتی نیشتمانی كوردستان

بەناوی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبمان حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان پێشكەش دەكەین و هیوادارین بەڕیارو راسپاردەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە فاكتەرێكی بەهێز بۆ بەروەپێش چوونی دۆزی رەوای گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان لەگشت بوارەكانی ئابووری و سیاسی رۆشنبیری و دادوەری كۆمەڵایەتی و بژێوی ژیانی خەڵكی كوردستان.

بەڕێزان:

هەڵبەتە یەكێتی نيشتمانى كوردستان وەك هێزێكی كاریگەر دەتوانێ رۆڵی ئەرێنی بگڕێ لە یەكریزی و یەك هەڵوێستی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە هەمبەر رەوشی ئێستای ناوچەكەدا كە كۆمەڵێك پێشهات و كۆڕانكاری بە خۆیەوە دەبینێ.

جارێكی تر پیرۆزباییمام قبوڵ بفەرموون... لەگەڵ ڕێزماندا

مەكتەبی سیاسی 

حزبی شیوعی كوردستان

2019/12/28 

چالاکی حزبی