ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 دكتۆر كاوە مەحموود، سكرێتری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەك ئاراستەی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین دەكات.

دەقی پیرۆزباییەكەیە:

بەڕێز/ مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین

بەبۆنەی كۆتایی هاتن و سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك ئەمینداری گشتی ، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم لەو ئەركە و بەرپرسیارەتیەی كە دەكەوێتە سەر ئەستۆت لەو قۆناغەدا .

هەر بەم بۆنەیەوە جارێكی تر جەخت لەسەر زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان دەكەمەوە ، لە پێناو پتەوكردنی یەكریزی سیاسی و بەیەكەوە ژیانی دیموكراسیانە لە وڵاتەكەماندا ، جارێكی تر پیرۆزبایم قبوڵ بفەرموون .

لەگەڵ رێزمان

د . كاوە محمود

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی

حزبی شیوعی كوردستان – عێراق

چالاکی حزبی