ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ۲-۲-۲۰۲۰ شاندێکی باڵای یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین و بەیاوەری بەڕێزان مامۆستا خەلیل ئیبراهیم و دکتۆر سەلاحەدین بابەکر کارگێڕانی ئەنجومەن و دکتۆر محەمەد هاودیانی  ئەندامی سەرکردایەتی سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێیان دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و ئەبو کاروان و ئەحمەد شێروانی و هیوا عومەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەبو تارا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیان ئومێد محەمەدو نەبەز مستەفا ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی ناوەندی پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، لەم دیدارەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ قسەو باسی لێوە کرا بەتایبەت کاری هاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندیەکان بە ئامانجی باشتر کردنی بژێوی خەڵک و ئەو پرسانەی راستەوخۆ پەیوەندیان بەمافەکانی هاوڵاتیان و عەدالەتی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، هەروا لە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەدا باس لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان بەم هێزە سیاسیانە کرا  کە بەتەنگ ماف و داواکاریاکانیانەوەن. هەردولاش بەگرنگیانزانی ئەم دیدارانە بەردەوامیان هەبێت.

 

 

چالاکی حزبی