ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

لە رۆژی شەهیدی شیوعیدا ئەمڕۆ 2020/2/13 كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان لە بەردەم وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان گردبوونەوەیەكی ئەنجامداو داواكاری كەسوكاری شەهیدانیان خستە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار.

لەم گردبوونەوەیەدا هاوڕێ‌ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان وتەیەكی لە بەردەم كەناڵەكانی راگەیاندن ئاراستەی وەزارەت كردوو، پێی گوتن ئەم گربوونەوەیەو هەموو ئەو ئازادیەی لە كوردستان هەیە لە سایەی خوێنی شەهیدانەوەیە، هەروا هاوڕێ‌ ئەحمەد شێروانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كردوو گوتی ناكرێ‌ و ناشێ‌ جیاوازی لە نێوان شەهیداندا بكرێ‌، دواتر هاوڕێ‌ كانیاو داواكاریەكانی كەسوكاری شەهیدانی خوێندەوە.

شایەنی باسە لەم گردبوونەوەدا جەخت لە بەرز راگرتنی خوێنی شەهیدان كرایەوەو داواكرا چیدی جیاكاری لە نێوان شەهیدان نەكرێت و ئەوانەی شەهیدانی رێگای رزگاری نیشتمانن و لە نێو سەنگەرەكانی بەرخوداندا گیانی خۆیان بەخت كردووە وەكو یەك تەماشا بكرێن.

هەر بەم بۆنەشەوە سبەی لە گۆڕستانی گردە رەش كە گۆڕستانی شەهیدانی شیوعییە لە رێورەسمێكی پڕ شكۆدا ئەو بادە دەكرێتەوە.

Image may contain: 1 person, outdoor

چالاکی حزبی