
رێگای كوردستان- هەولێر
ئەمڕۆ بەبۆنەی ٨٦ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی کۆمیتەی ناوشاری هەولێری حزبی شیوعی کوردستان هەڵسا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەخشین کەل و پەلی خۆراک بەسەر کۆمەڵێک خانەوادەی کەم دەرامەت لە سنوری ناوشاری هەولێر، وەک هاوکاری بەهۆی هاتنە پێشەوەی ئەم دۆخە نەخوازراوەی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆڕۆنا، دووبارە پیرۆزبێ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان و عیراق و تەندروستی و لەش ساغی بۆ هەموو هاونیشتیمانیان.

