رێگای كوردستان
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی نامەیەك ئاراستەی حزبی شیوعی دەكات.
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی( 86)مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبتان (حزبی شیوعی كوردستان ) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK ، جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان ) لەماوەی تەمەنی دوور و درێژی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێكی كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەشمەینەت و مافخوراوان و چینی كرێكاران و هەژاران. ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
YNDK