مەكتەبی سیاسی، بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی نامەیەك ئاراستەی حزبی شیوعی دەكات
دەقی پیرۆزباییەكە:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت/پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم...
بەبۆنەی(86)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شۆڕشگێڕو تێكۆشەرەكەتان، حزبی شیوعی كوردستان، بەناوی تەواوی هاوبیرانمان لە بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان، گەرمترین و جواترین پیرۆزبایی خۆمان لە بەرێزتان و سەرجەم دۆست و ئەندام و كادیران ولایانگراتنان و پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدە سەربەزو نەمرانتان دەكەین، هیوای سەركەوتن و پێشوەچونتان بۆ دەخوازین هەرلەم سۆنگەیەوە جەخت لەدۆستایەتی و پەیوەندنی نێوان هەردولامان دەكەینەوە.
دووبارە پیرۆزبایمان قبوڵ بفەرموون.
هەربژین بۆ كورد
مەكتەبی سیاسی
بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
31/3/2020