مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بەبۆنەی (75) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی دیموكراتی كوردستانی -ئێران پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات.
دەقی پیرۆزباییەكە:
بەڕێز/ لێپرسراوی گشتی و رێبەرایەتی
حزبی دیموكراتی كوردستانی -ئێران
سڵاورێز
بەبۆنەی (75) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان حزبی دیموكراتی كوردستانی -ئێران ، بەناوی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی ئەو یادەتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
حزبی دیموكراتی كوردستانی –ئێران هەر لە رۆژی دامەزرادنیەوە تا ئەمڕۆ كە یادی(75) ساڵەی دامەزراندنی دەكەنەوە درێژەی بەخەبات و تێكۆشان داوە لە پێناو هێنانەدی مافی رەوای گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا رۆڵێكی بەرچاوو كاریگەری لە كاروانی خەبات و بزوتنەوەی رزگاریخوازی هەبووە، لەم رێگایەشەوە قوربانی و شەهیدی زۆری پێشكەشی گەلی كوردستان كردووە.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی زیاتری یەكریزی هێز و لایەن سیاسییەكان لە پێناو بەدەستهێنانی ئاوات و ئامانجە رەواكاندا
لەكۆتایی جارێكی تر جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی دێرینەی هەردوولامان دەكەینەوە.
دووبارە پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون.
لەگەڵ رێزماندا
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
2020/8/15